سەردێر

خامنەیی لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە هاتەدەنگ

پێیوایە خەڵك مافی خۆیەتی

خەڵك-
میدیا فەرمییەكانی ئێران لە زاری عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێرانەوە بڵاویانكردەوە، ناكرێت گلەیی لە ئێرانییەكان بكرێت كە بەهۆی كەم ئاوییەوە لە باشووری خۆرئاوای وڵات خۆپیشاندان دەكەن.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری خامنەییەوە بڵاویكردەووە كە داوای لە بەرپرسانی وڵاتەكەی كردووە، كێشەكە چارەسەر بكەن.

ئاژانسەكەكانی دەنگوباسی ئێرانیش لە زاری ڕابەری باڵای وڵاتەكەوە ڕایانگەیاند”خەڵكی ناڕِەزایی دەردەبڕن.. بەڵام لە ڕاستیدا ناكرێت گلەییان لێبكرێت و دەبێت كێشەكەیان چارەسەر بكرێت”.

بە وتەی خامنەیی”لەئێستادا بە پشتیوانی خودا، هەموو دەزگا حكومی و ناحكومییەكان كاردەكەن بۆ (چارەسەركردنی قەیرانی ئاو)، بەوپەڕی تواناشەوە بەردەوام دەبن لە كاركردن”.