سەردێر

ئەمریكا: چاودێری خۆپیشاندانەكانی ئێران دەكەین

خەڵك

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەنزیكەوە چاودێری خۆپیشاندانەكانی پارێزگای خوزستانی ئێران دەكات.


سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی پارێزگای خوزستانی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ماوەی ھەفتەیەكە دژی نەبوونی ئاو و كارەبا دەستیپێكردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، لەنزیكەوە چاودێری خۆپیشاندانەكان دەكات بەتایبەتی تەقەكردنی ھێزە ئەمنییەكان لە خۆپیشاندەران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕوونیشیكردووەتەوە، پێویستە ئێرانییەكان توانای ئەوەیان ھەبێت بەئازادی گوزارشت لەخۆیان بكەن بەبێ ترس و توندوتیژی و دەستگیركردن.