سەردێر

سوپاسالاری ئیسرائیل: ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هێرشێكین

خەڵك

سوپاسالاری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت:”ئامادەین تەواوی هێزی خۆمان دژ بە ئەو لایەنانە بەكاربهێنین كە لە ناو خاكی لوبنانەوە، خاكەكەمان دەكەنە ئامانج”.

ئافیف كوخافی سوپاسالاری ئیسرائیل لە میانی سەردانێكیدا بۆ بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لەسەر سنووری لوبنان، وتەیەكی پێشكەش كرد و جەختیكردەوە، لە هەر ناوچە و شوێنێكەوە سەقامگیری و ئاسایشی ئیسرائیل بكرێتە ئامانج ، ئەوا ڕاستەوخۆ سوپای ئەو وڵاتە بە هەموو هێزی سەربازی خۆیەوە وەڵامی ئەو هەڕەشانە دەداتەوە.

سوپاسالاری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشدا: سوپای ئیسرائیل ئامادەیە تەواوی هێزی خۆی دژ بە ئەو لایەنانە بەكاربهێنێت كە لە ناو خاكی لوبنانەوە، خاكەكەی دەكەنە ئامانج.