سەردێر

“تا مانگی ئاب گفتوگۆكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەستپێناكەنەوە”

خەڵك

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە: ئێران ئامادە نییە بۆ دەستپێكردنەوەی خولێكی نوێی گفتوگۆكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی پێش دەستبەكاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستەڕوو: بە پێی ئەو دۆخەی ئێستا هەتا ناوەڕاستی مانگی ئاب گفتوگۆكان دەستپێناكەنەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تا ئێستا شەش خولی گفتوگۆكانی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا ئەنجامدراوە و ئێران داوای هەڵگرتنی سەرجەم سزاكان و پابەندبوونی ئەمریكا بە ڕێككەوتنەكە دەكات.