سەردێر

تەندروستی جیهانی: لە سەرەتای شەپۆلێكی نوێی كۆرۆناداین

خەڵك-
تیدرۆس ئەدهنۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جیهان لەئێستادا لە سەرەتای شەپۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، تیدرۆس لە میانی دانیشتنی لیژنەی باری نائاسایی سەر بە ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند”ئێمە ئێستا لە قۆناغی یەكەمی شەپۆلی سێەمداین”، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و مردنیش كرد بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا كە بە وتەی ئەو، بە ئەندازەی سەرەكی بۆ بڵاوبوونەوەی جۆری (دەلتا) دەگەڕێتەوە كە بۆیەكەمجار لە هیندستان دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت”جۆری دەلتا یەكێكە لە گرنگترین فاكتەرەكانی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان كە بەشێوەیەكی خێرا بڵاودەبێتەوە، ئەوەی زیاتر ڕەوشەكەش ئاڵۆزدەكات، پەیوەندی كۆمەڵایەتی و هاتووچۆكردنە، وێڕای پشتبەستنی بەرنامەبۆدانەڕێژراو بە ڕێكارەكان لە بواری تەندروستی و كۆمەڵایەتی”.

تیدرۆس پێیوایە”كۆپی (دەلتا)ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەئێستادا لە 111 دەوڵەت لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە، ڕێكخراوەكەشیان پێشبینی دەكات ئەم جۆرە دەستباڵابێت”.