سەردێر

سزای زیندانیی ھەتاھەتایی ڕێبەری ئیخوان و نۆ ئەندامی تر پەسەندكرا

خەڵك

دادگای باڵای پێداچوونەوەی میسر سزای زیندانیی ھەتاھەتایی بۆ ڕێبەری گرووپی ئیخوان موسلمین و نۆ ئەندامی تری گرووپەكە پەسەند كرد.


دادگای باڵای پێداچوونەوەی میسر سزای زیندانیی ھەتاھەتایی بۆ محەمەد بەدیع ڕێبەری گرووپی ئیخوان موسلمینی ئەو وڵاتە و نۆ ئەندامی تری گرووپەكە پەسەندكرد، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە دۆسیەی ھەڵاتنی زیندانیان و كوشتنی ھێزەكانی پۆلیس لە ساڵی ٢٠١١، سزاكەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

ھاوكات دادگای باڵای پێداچوونەوەی میسر، ھەشت ئەندامی تری ئیخوان موسلیمینی بە بێتاوان ناساند كە سزای ١٥ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرابوو.