سەردێر

ئێران، زیاتر لە 17200 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

كۆی گشتی ژمارەی گیان لەدەستدان 85 هەزار كەسی تێپەڕاند

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 17 هەزار و 200 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.


پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 212 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 166 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 304 هەزار و 135 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 967 هەزار و 821 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 85 هەزار و 261 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.