سەردێر

لە ئێران زیاتر 16 هەزار تووشبووی نۆێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 16 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و25 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 157 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 270 هەزار و 843 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 940 هەزار و 874 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 84 هەزار و 949 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.