سەردێر

نوێترین ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 182.2 ملیۆن كەسی تێدەپەڕێنێت.

بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ 182 ملیۆن و205 هەزار كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە 3 ملیۆن و زیاتر لە 947 هەزار كەس، بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی (بلۆمبێرگ)، تائێستا لە جیهاندا سێ‌ ملیار و 59 ملیۆن كەس ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە.

لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 220 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا، پاشان هندستان و بەرازیل و فەرەنسا و ڕوسیا و توركیا و بەریتانیا و ئەرجەنتین و ئیتاڵیا ناوییان لە ڕیزبەندی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە، تۆماركراوە.