سەردێر

بۆ بەرگرتن لە كۆرۆنا ئێران سنورەكانی دادەخات

خەڵك-
دەسەڵاتدارانی ئێران، داخستنی ڕێڕەوە سنورییەكان لەگەڵ پاكستان، تا كاتێكی نادیار ڕادەگەیەنن.

ئاژانسی (ئێرنا)ی ئێرانی لە زاری محەمەد مەهدی مرعشی، جێگری پارێزگاری سیستان بلوجستان بۆ كاروباری ئەمنی و پۆلیسی، بڵاویكردەوە”سێ‌ ڕێڕەوی سنوری وشكانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا داخران، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی بەرگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بە وتەی مرعشی”ڕێگەی هاتووچۆی هاووڵاتیانی هەردوو وڵاتیش بۆ یەكتر تا كاتێكی نادیار دادەخرێت، بەڵام پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاساییە و دەبێت شوفێرە بارهەڵگرەكان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ بكرێت بەر لە هاتنە نێو خاكی ئێران”.