سەردێر

ئەمریكا و ئیسرائیل بە پرۆژەیەك بەرەنگاری مووشەك و درۆنەكانی ئێران دەبنەوە

خەڵك

ئەمریكا و ئیسرائیل پرۆژەیەك دادەنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی مووشەك و درۆنەكانی ئێران و هاوپەیمانەكانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەت لە عێراق و یەمەن و سووریا و لوبنان.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئەكسیۆس لە كۆبوونەوەی 27ی نیسانی رابردووی نێوان راوێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی هەردوو دەوڵەتی ئەمریكا و ئیسرائیل رێككەوتن كراوە بۆ پێكهێنانی گرووپێكی كار لە هەردوولایەن بۆ كاركردن لەسەر بەرەنگاربوونەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و مووشەكەكانی ئێران و هاوپەیمانە هەرێمییەكانی.

پێش 3 حەفتە ئەم گرووپە كۆبوونەوەی خۆی كردووە، لەوێ ئیسرائیل پێشنیاریكردووە چوارچێوەیەك بۆ هاوكاریی هەرێمی دابندرێت كە دەوڵەتانی عەرەبیش بگرێتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی درۆن و مووشەكەكانی ئێران.

هاوكات شاندی ئیسرائیلی پێشنیاریشیكردووە ناوچەیەكی دژەفڕین بۆ فڕۆكە ئێرانییەكان دروست بكرێـت.

بەپێی ماڵپەڕەكە، كۆبوونەوەی گرووپەكە بەردەوام دەبێت، چونكە بەڕێوەبەرایەتییەكەی بایدن درۆنە ئێرانییەكان بە مەترسییەكی گەورە دەبینێت لەناوچەكەدا.