سەردێر

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی باكووری سوریا ھۆشداری دەدات

خەڵك

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر دۆخی خۆراك لە باكووری سوریا ھۆشداری دەدات و ڕێگریكردن لە گەیاندنی ھاوكارییەكان بە مەترسییەكی گەورە وەسف دەكات.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دۆخی خۆراك لە باكووری سوریا زۆر مەترسیدارە و و داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد بڕیاری ڕێگەدان بە گەیاندنی ھاوكارییە مرۆییەكان لەڕێی سنوورەكانی توركیاوە درێژ بكەنەوە.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر ئەو بڕیارە درێژ نەكرێتەوە، ھاوكاری خۆراك و ڤاكسین و پێداویستی تەندروستی بۆ ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار كەس و یەك ملیۆن منداڵ ڕادەگیرێت.

هەروەك جەختیشی كردووەتەوە، لەگەڵ تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان كار دەكات بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت كاروانەكانی ھاوكاری بگەیەنرێنە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژئاوای سوریا.