سەردێر

توركیاش ڤاكسینی دژە كۆرۆنای خۆی ڕاگەیاند

خەڵك-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، ناوی ئەو ڤاكسینە دژە كۆرۆنایە ڕادەگەیەنێت كە لەنێوخۆی وڵاتەكەیدا دروستدەكرێت.

ئەردۆغان لە ئاهەنگی ڕاگەیاندنی دەستكردن بە تاقیكردنەوەی مرۆیی بە ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە ئامادەبوونی خۆبەخشەكان لە شاری پزیشكی، ڕایگەیاند”ناوی خۆجێی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا (توركۆڤاج)ە TURKIVAC”.

لەم مانگەوە پرۆسەكانی خۆكوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە توركیا خێراتر بوون، بەوپێیەی ڕێژەكانی خۆكوتان لەم چەند ڕۆژەی دواییدا گەیشتنە 1.5 ملیۆن كەس لە ڕۆژێكدا، لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی ڕێژەی ئەو تەمەنانەی خۆكوتان بە ڤاكسینەكان دەیانگرێتەوە.