سەردێر

ئەم بەرنامە نوێیە بۆ مۆبایلەكانتان دابەزێنن

خەڵك – یەحیا حبیب

زۆرجار زۆرینەمان سەرقاڵی گەڕان دەبین بۆ ئەوەی وێنەیەكی جوان داببەزێنینەسەر مۆبایل و ئایپاد و كۆمپیوتەرەكانمان بۆ بەكارهێنانی بۆ سەر شاشە، ئەمڕۆ بەرنامەیەكی جیاوازتان پێ دەناسێنین كەوا دەكات لە كاتی بەكارهێنانی مۆبایلەكەت كامێراكەی چی دەربخات لە پشتی بەرنامەكانتانەوە دەردەكەوێت واتا (شفاف) دەبێت.

سەرتا لە ڕێگەی ئەم لینكەوە لە گۆگڵ پلەی بەرنامەكە دادەبەزێنن:

https://play.google.com/store/apps/details?id=wallpaper.transparent

دوای دابەزینی بەرنامەكە بۆ سەر مۆبایل یان ئایپادەكانتان كلیكی لەسەر دەكەن و دەیكەنەوە و كلیك لەسەر وشەی (شفاف) دەكەین.

دواتر كلیك لەسەر (تعیین خلفیە) دەكەین، ئەگەر بمانەوێت تەنها شاشەی سەركیمان (شفاف) بێت ئەوا كلیك لەسەر (الشاشە الرئیسیە) وە ئەگەر بمانەوێت هەردوو شاشەی سەرەكی دەركەوێت ئەوا كلیل دەكرێت لەسەر (شاشتا القفل و الرئیسیە) دەكرێت ئەمەش كۆتا هەنگاوە ئەنجامی بدەیت.