سەردێر

ئێران، زیاتر لە 10 هەزار و 700 حاڵەتی تووشبوونی نۆی بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك

پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 10 هەزار 700 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.


پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 715 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و119 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 39 هەزار و 432 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 666 هەزار و 601 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 82 هەزار و 217 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.