سەردێر

لوتكەی ناتۆ 2021 لە برۆكسێل دەستیپێكرد

خەڵك

ئەمڕۆ سەركردەكانی وڵاتانی ناتۆ گەیشتنە برۆكسێل پایتەختی بەلجیكا بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ناتۆ 2021 لەنێویاندا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا.

لوتكەی ناتۆ لە دوای تەواوبوونی لوتكەی گرووپی جی 7 گرووپی 7 دەوڵەتە پیشەسازییە گەورەكەی جیهان دێت لە بریتانیا كە شەوی رابردوو كۆتایی هات.

ئەم دوو كۆبوونەوەیە لە حاڵێكدایە كە پێوەندییەكانی دەوڵەتانی خۆرئاوایی بەتایبەت ئەمریكایی و ئۆروپایی لەگەڵ رووسیا و چیندا تا دێت خراپتر دەبێت، ئەم دوو دەوڵەتە خەریكە دەبنە ئاستەنگ لەپێش پرۆژە و پلانی خۆرئاواییەكاندا.

لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ناتۆ لە گوتەیەكدا رایگەیاند ئەوان نایانهەوێت بكەونە شەڕێكی سارد لەگەڵ چین، ئەم دەوڵەتەش بە دووژمن نازانن.

لە ماوەی رابردوودا چین و رووسیا زۆرترین ناكۆكییان لەگەڵ ئەمریكادا بووە، بەتایبەت ئیدارەی نوێی ئەمریكا ستراتیژی كارەكانی داناوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ رووسیا و چین.