سەردێر

گرووپی جی 7: رێگریی لە گەشەكردنی بەرنامەی ناوەكی ئێران دەكەین

خەڵك

گرووپی 7 لە كۆتایی كۆبوونەوەكەیاندا رایانگەیاند پشتیوانی دەكەن لە دەستپێكردنەوەی گفتووگۆ ناوەكییەكان و داوا لە ئێران دەكەن چالاكی مووشەكیی رابگرێت و شەرمەزاری ئێرانیشیان كرد لە پشتیوانیكردن لە گرووپە چەكدارەكان لە ناوچەكەدا.

سەركردەكانی گرووپی 7 كە 7 دەوڵەتە گەورە پیشەسازییەكەی جیهانن لە كۆتایی كۆنگرە 3 رۆژییەكەیان لە شاری كورنوالی بریتانیا رایانگەیاند پابەند دەبن بە رێگری لە گەشەسەندنی بەرنامەی ناوەكی ئێران، پشتیوانیش دەكەن لە دەستپێكردنەوەی گفتووگۆ ناوەكییەكان، داواشیان لە ئێران كرد چالاكیی مووشەكیی رابگرێت و شەرمەزاریشیان كرد لەسەر پشتیوانیكردن لە میلیشیا چەكدارەكان لە ناوچەكە.

هەر یەكە لە ئەمریكا و بریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و كەنەدا و ژاپۆن نیگەرانن لە پێشڵكرانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران و داوایان لە حكومەتی ئەم وڵاتە كرد هاوكاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەدا بكات.

بە رێبەرایەتی واشنتن ئەم دەوڵەتانە هەوڵ دەدەن یەكڕێزی خۆیان نیشان بدەن دەربارەی كێشەكانی جیهان، لەنێویاندا گۆڕانی كەشوهەوا و كۆرۆنا و كێشە ئابوورییەكان.