سەردێر

توركیا: بەرەوپێشچوونی باش لە گفتووگۆكانی توركیا و میسردا هەیە

میسر: تا ئەم كاتە هیچ بەرەوپێشچوونێكی گەورە نییە

خەڵك

وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند بەرزكردنەوەی ئاستی پێوەندییەكانی میسر و توركیا پێویستی بە كاتی گونجاو هەیە.

وەزیری دەرەوەی میسر سامح شوكریی ئاشكرایكرد قاهیرە بە شاندی توركیای راگەیاندووە كە سەردانی قاهیرەی كردووە كە هێندێك لە سیاسەتەكان خزمەت بە سەقامگیریی ناوچە ناكات.

راشیگەیاند رەچاوكردنی توركیا بۆ هێندێك داواكاریی میسر ئاسانكاریی بۆ لابردنی ئاستەنگەكان كردووە.

راشیگەیاند بەرزكردنەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كاتێكی گونجاوی دەوێت، پێویستە توركیا دووربكەوێتەوە لە تێكدانی سەقامگیریی نێوخۆ و دەرەوەی میسر.

پێشتر مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندبوو كە گفتووگۆكانی میسر و توركیا بەرەو پێشچوون و بەرەو كردنەوەی باڵوێزخانەكان دەڕۆن.

لای خۆیەوە سەرچاوەیەكی فەڕمی میسریی رایگەیاند تا ئەم كاتە هیچ بەرەوپێشچوونێكی گەورە وەدینەهاتووە لە گفتووگۆكاندا.