سەردێر

لە ئیستەنبوڵ 14 ئەندامی داعش دەستگیركران

خەڵك

لە ئۆپەراسیۆنێكدا بۆسەر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئیستانبوڵ، ١٤ كەسی بیانیی بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش دەستگیركران.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئانادۆڵۆ، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای ئیستانبوڵ لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی ئاشكراكردنی ئەو كەسانەی پەیوەندیان بە داعش و ناوچەكانی پێكدادانەوە هەیە، ئۆپەراسیۆنی هاوكاتیان كردە سەر ٢٠ ناونیشان لە شارەكە.

لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كە پۆلیسی تایبەتیش بەشداریكرد، ١٤ كەسی بیانیی بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێكخراوەكە دەستگیركران.

رێكارەكانی ئاسایش لەبارەی گومانلێكراوە دەستگیركراوەكان درێژەی هەیە.