سەردێر

بایدن بۆ پوتن: بەتوندی وەڵامی چالاكییە زیانبەخشەكانتان دەدەینەوە

خەڵك

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، “بە سەرۆكی ڕوسیا دەڵێم ئەگەر چالاكیی زیانبەخش دژ بە ئەمریكا ئەنجام بدەن، ئەوا بە توندی وەڵامی ئەو هەنگاوانە دەدەینەوە.

جۆ بایدن لە یەكەمین سەردانی بۆ ئەوروپا كە بڕیارە سەردانەكە 8 ڕۆژ بخایەنێت، لە سەرەتای سەردانەكەی بۆ ئەو كیشوەرە و دوای ئەوەی گەیشتە بەریتانیا، چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك ئاژانس و میدیای جیهانی ئەنجامدا و تیشكی خستە سەر ئەو پرسانەی بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی ڕوسیا تاووتوێی بكات و ڕایگەیاند: لەو دیدارەدا بۆ ڤلادیمیر پوتنی ڕووندەكاتەوە، ئەگەر حكومەتی مۆسكۆ چالاكیی زیانبەخش دژ بە واشنتۆن ئەنجام بدات، ئەوا ویلایەتە یەكگرتووەكان بە توندی وەڵامی ئەو هەنگاوانە دەداتەوە.

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ڕوسیا پێشێلكاری بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ ئەنجام بدات، ئەمریكا دەستەوەستان ناوەستێت و هەنگاو دژ بە سیاسەتەكانی ڕوسیا دەنێت.