سەردێر

ترەمپ بۆ بایدن: مەخەوە

خەڵك-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، هیوای سەركەوتنی بۆ جۆ بایدنی جێگرەوەی خواست لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ ڤلاددیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا و داوای لێكرد لەكاتی چاوپێكەوتەكەدا خەوی لێنەكەوێت.

ترەمپ لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاد”چانسێكی باش بۆ بایدن دەخوازم لە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ سەرۆك پۆتین، لە كۆبوونەوەكەدا مەخەوە، سڵاوی ئێمە بگەیەنە بە پۆتین”.

 

ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ڕابردوو، بایدنی ڕكابەری بە “جۆی خەواڵو” ناودەبرد.

 

وابڕیارە هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و ڕوسیا لە 16ی ئەم مانگە لە جنێڤ كۆببنەوە، كرملین لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، هەردوو سەرۆك گفتووگۆ لەسەر پەیوەندی نێوان ڕوسیا و ئەمریكا، و سەقامگیریی ستراتیژی، و بنبڕكردنی پەتای كۆرۆنا و چارەسەركردنی ناكۆكییە ئیقلیمییەكان دەكەن.