سەردێر

ئێران، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە زیادبوون كرد

 

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی لە 10 هەزار 600 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و598 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 157 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 990 هەزار و 714 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و590 هەزار و 682 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 81 هەزار و 519 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.