سەردێر

ئاماری نوێی تووشبوون مردن بە كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوكرایەوە

خەڵك-
ئامارێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاودەكرێتەوە، و بەپێی ئامارەكەش ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 174 ملیۆن و 376 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.


بەپێی دوایین ئاماری تایبەت بە پەتا جیهانییەكە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بۆ 174 ملیۆن و 265 هەزار و 256 كەس بەرزبۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدا گەیشتە 3 ملیۆن و 751 هەزار و 988 كەس، ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتنە 157 ملیۆن و 638 هەزار و 535 كەس.
لەو دەمەی بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە پەتاكە لە چینەوە دەركەوت، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیاجیای جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا، پاشان بەرازیل لە پلەی دوومدایە و هیندستانیش لە پلەی سێیەمدایە.