سەردێر

“توركیا لە هەوڵدایە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاتەوە”

خەڵك

ڕۆژنامەی (هیۆم)ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی توركیا بڵاویكردەوە، ئەنقەرە زۆر بە جددیانە كار بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ تەلئەبیب دەكات.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدراوە، بۆ دەستكردن بەهەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان، حكومەتی توركیا چاوەڕێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیسرائیل دەكات.

ئەو سەرچاوەیەی حكومەتی توركیا گرنگی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئیسرائیل خستۆتەڕوو و ڕایگەیاندووە، هەردوو وڵات پێگە و ڕۆڵی گرنگیان هەیە.