سەردێر

دەمیرتاش سزای نوێی بەسەردا دەسەپێنرێت

خەڵك

لەلایەن دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرەوە سزایەكی تر بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)دا سەپێنرا و بەو پێیەش دوو ساڵ و شەش مانگی تر زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.


میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە بڕیاریدا دوو ساڵ و شەش مانگی تر بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش بسەپێنێت، ئەو سزا نوێیەی دەمیرتاش دوای ئەوەدێت ساڵی ڕابردوو ناوبراو لەلێدوانێكیدا ڕایگەیاندبوو، دەبێت داواكاری گشتی توركیا لەبەردەم یاسادا لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت.

هاوكات، باشاق دەمیرتاش هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، دەبێت رٍۆژێك بێت تۆڵە لە دادگای توركیا بكرێتەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە بۆچی لەلایەن دادگاكانی توركیاوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتانە ناكرێنەوە كە ڕۆژانە لەلایەن سادات بەكر، گەورە سەركردەی مافیا لە توركیا ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكرێت لەكاتێكدا سەڵاحەدین دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزا دەدرێت.