سەردێر

تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسێكی كوشندەی مەترسیدار بەڕێوەیە

خەڵك-
بەڕێوەبەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ڕایدەگەیەنێت، مرۆڤایەتی زووبێت یان درەنگ، ڕووبەڕووی پەتایەكی نوێ‌ دەبێتەوە كە زۆر مەترسیدارترە لەم پەتایەی ئێستا.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كردنەوەی خولی 74ی ڕێكخراوەكە ڕایگەیاند:”ڤایرۆسێكی تر دەردەكەوێت كە زووتر بڵاودەبێتەوە و كوشندەترە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بە وتەی سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی:”بنبڕكردنی ڤایرۆسەكان دەریدەخەن كە وڵاتان پێویستە هەماهەنگی یەك بكەن، نەك ڕكابەر”.

گیبریسۆس لە كۆتایی قسەكانیدا وتی:”لە واقیعدا ئێمە لەبەردەم ڕێگەچارەیەكداین: كاریی پێكەوەیی یان دەبێت پارێزراو نەبیین”.

كۆمەڵی تەندروستی جیهانی لە 24ی ئایارەوە دەستی بە خولی 74ی خۆی كردووە و خولەكەش تا 1ی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بابەتی سەرەكی خولەكەش، تاوتوێكردنی پێویستی كۆتایی هێنانە بەم پەتایەی ئێستا، و خۆئامادەكردنە بۆ پەتای داهاتوو، ئەمەش لەڕێی بنیاتنانی جیهانێكی زیاتر تەندروست و دڵنیابەخش و دادپەروەر.