سەردێر

شەپۆلێكی نوێی كۆچبەران ڕوو لە ئەوروپا دەكەن

خەڵك

حكومەتی قوبڕس هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی شەپۆلێكی تری كۆچبەرانی نایاسایی سوریا بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەدات.


نیكۆس نۆریس وەزیری ناوخۆی قوبڕس ڕایگەیاند: لە هەفتەی ڕابردووە و سەدان كۆچبەری سوریایی لە بەندەری تەڕتوسی وڵاتەكەیانەوە بە نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە كەناراوەكانی ئەو قوبڕس.

وەزیری ناوخۆی قوبڕس ئەوەشی خستەڕوو: لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ئەو دۆخە لە ڕۆژی هەینییەوە هێزی پاسەوانی دەریایی وڵاتەكەیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هاوكات، بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بەهۆی دۆخی خراپی هاووڵاتیانی سوریا و لە ئەنجامی گەمارۆ نێودەڵەتی و پێكدادانە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتەوە، تادێت ژمارەی ئەو سورییانەی ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەن ڕوو لە زیادبوون دەكات.