سەردێر

تەندروستی ئێران، 229 كەس بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 12 هەزار و 500 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.


سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12 هەزار و 428 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 229 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
بە وتەی سادات لاری “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 804 هەزار و 632 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و دوو ملیۆن و 290 هەزار و 613 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 77 هەزار و 994 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.