سەردێر

ئێران، ئاماری تووشبوانی كۆرۆنای 24 كاتژمێری ڕابردوو ڕادەگەیەنێت

 

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 12 هەزار و 800 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12 هەزار و 789 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 233 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
بە وتەی سادات لاری “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 2 ملیۆن و 792 هەزار و 204 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و دوو ملیۆن و 272 هەزار و 719 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 77 هەزار و 765 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.