سەردێر

تووشبوانی كۆرۆنا 163 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنن

 

خەڵك-

زانكۆی (جۆنز هۆبكنز)ی ئەمریكایی، ئەنجامی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، ژمارەكە 163 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

زانكۆی (جۆنز هۆبكنز) لەپێگەی فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی ینتەرنێت بڵاویكردەوە”كۆی گشتی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا، بۆ 164.363.005 كەس بەرزبۆتەوە، كۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە پەتاكە گەیشتۆتە 3.391.530 حاڵەت”.

ئاژانسی دەنگوباسی (بلۆمبێرگ) ڕایگەیاند، نزیكەی ملیارێك و 280 ملیۆن پێكوتەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە جیهاندا لێدراوە.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمی جیهانە لەڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە، پاشان بەرازیل لە پلەی دوومدایە و هیندستانیش لە پلەی سێیەمدایە.