سەردێر

دەنگوباسی كوژرانی فەرماندارێكی باڵای حەماس هەیە

ئۆتۆمبێلێك لە غەزە بۆردومانكرا و 3 كەسی تێدا كوژران

خەڵك-

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكیان لە نێو شاری غەزە بۆردوومان كرد تێیدا 3 كەس كوژران.

چەند سەرچاوەیەكی دەنگوباس لە شاری غەزەوە ئاشكرایانكرد لەنێو كوژراوەكاندا فەرماندارێكی سەربازی گرووپی حەماسی ئیسلامی هەیە كە لە نێو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە.

هیچ سەرچاوەیەكی فەڕمی ئیسرائیلی و حەماس ئەم هەواڵەیان بە دڵنیایی بڵاونەكردووەتەوە.

دوێنێ سوپای ئیسرائیل بە فەڕمی كوژرانی 30 سەركردە و فەرمانداری گرووپەكانی حەماس و جیهادی ئیسلامی راگەیاند لە ماوەی هێرشە ئاسمانییەكانی رۆژانی رابردوودا.

تا ئەمڕۆ بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەزە 218 كەس لە غەزە و كەناری خۆرئاوا و قودس كوژراون و زیاد لە 5 هەزار كەسیش بریندار بوون.

هاوكات 10 ئیسرائیلی كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بوون.