سەردێر

قوربانیانی غەزە گەیشتنە 218 كوژراوو 5 هەزار بریندار

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی غەزە دواین ئاماری قوربانیانی جەنگی غەزەی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی غەزە ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند ژمارەی كوژراوەكان لە غەزە و كەناری خۆرئاوا و قودس بۆ 218 كوژراو و 5604 بریندار بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەزە ژمارەی كوژراوان، 197 كەس بوون لەنێویاندا 58 منداڵ، 34 ژن هەبوون لەگەڵ 1235 هەزار بریندار لە شاری غەزە.

راشیگەیاند لە كەناری خۆرئاوا و قودس 21 كوژراو، لەگەڵ 4369 بریندار هەن.

رۆژی یەك شەممە خوێناوترین رۆژی شەڕی غەزەبوو كە ئەمڕۆ هەفتەیەكە بەردەوامە، لە ئەم رۆژەدا 42 كەس كوژران.

لە بەرامبەردا لە ئیسرائیل 10 كەس كوژراون كە 2 منداڵ لەنێویاندان.