سەردێر

فڕۆكە جەنگییەكان ماڵی سەركردەكانی حەماسیان بۆردومانكرد

54 فڕۆكەی جەنگی بەشداری هێرشەكانی شەوی رابردووی سەر غەزەیان كردووە

خەڵك-

سوپای ئیسرائیل وردەكاری هێرشەكانی شەوی رابردووی سەر شاری غەزەی بڵاوكردەوە.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوێكدا روونیكردەوە شەوی رابردوو 54 فڕۆكەی جەنگی ئیسرائیلی بە بەكارهێنانی 110 مووشەك چەند ناوچەیەكی شاری غەزەیان بۆردومانكردووە.

سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد بۆردومانەكانی شەوی رابردوو تونێل و 9 ماڵی سەركردەكانی گرووپی حەماسی ئیسلامییان لە غەزە بە ئامانج گرتووە، كە وەك خەزێنەی چەك بەكاریان هێناون.

چەند بینەرێكی رووداوەكە لەنێو شاری غەزەوە دەڵێن فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی باڵەخانە ئەمنی و سەربازییەكان و هێندێك ماڵیان كردووە، كە بۆ كاروباری سەربازی و مەشق و راهێنانی چەكدارەكان بەكاردەهێندرێن.