سەردێر

منداڵێكی شیرەخۆرە چۆن لە هێرشی فڕۆكە ئیسرائیلییەكان رزگاری بوو

خەڵك-

منداڵێكی شیرە خۆرە دوای كوژرانی 10 ئەندامی خێزانەكەی بە رێكەوت رزگاری بوو لە بۆردومانێكی فڕۆكە ئیسرائیلییەكان لە بەیانی رۆژی شەممە لە غەزە.

تیمە فریاگوزارییەكان منداڵێكیان بە زیندوویی لە ژێر باڵەخانەیەكی داڕووخاودا دەرهێنا كە ئەندامێكی خێزانێكی یازدە كەسی بوون و تەنها ئەم منداڵە بە زیندوویی ماوەتەوە، كە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە كۆببوونەوە.

بەپێی ئاژانسی فڕانس پرێس خێزانی ئەبوو حەتەب لە خێوەتگەی پەنابەران لە كەناراوەكانی غەزە بۆردومان كراوە، بەهۆیەوە هەشت منداڵ و دایكو باوكیان كوژراون.

ئەم منداڵە كە تەمەنی تەنها پێنج مانگە بە رێكەوت رزگاری بووە.

بۆردومانی غەزە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیلەوە بەردەوامە، رۆژانە دەیان باڵەخانە لە شارەكە دەكرێنە ئامانج.

لە نوێترین زانیاریدا بەیانی ئەمڕۆ 12 كەسی دیكە كوژراون و دەیانی دیكەش بریندار بوون.