سەردێر

كازمی و ئەردۆغان پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

خەڵك

سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

نووسینگەی پەیوەندییەكانی سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە، سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەو پەیوەندییەش، سەرۆكایەتی توركیا ئاشكرایكردووە: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەردۆغان و كازمی، تاووتوێی جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكانی كەرتی غەززە و خۆپێشاندانەكانی ڕۆژانی ڕابردووی قودسیان كردووە.

هاوكات، نووسینگەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە: مستەفا كازمی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین ئەنجامداوە و تێیدا كازمی پشتیوانی تەواوی عیراقی بۆ گەلی فەڵەستین دووپاتكردووەتەوە.