سەردێر

ئەمریكا: دانوستانەكان لەگەڵ ئێراندا بەردەوام دەبن

خەڵك-
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، پلانی ئیدارەی وڵاتەكەی بۆ درێژەدان بە دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئێراندا ئاشكرا دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كۆمارییەكان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو دانوستانانە دەكەن.

بلینكن ڕایگەیاند”دانوستانەكان لە ڤييەنا بەڕێوەدەچن و هەوڵێكن بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا یەمریكا دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پابەندبوون بە پلانی كاریی هەمەلایەنەی هاوبەش، ئەو دانوستانانەش بەردەوام دەبن”.

پێشتر 43 ئەندامی كۆماری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، لە نامەیەكیاندا بۆ بلینكن داوای هەڵوەشاندنەوەی وتوێژە ئەتۆمییەكانیان كردبوو بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە فەلەستین ڕوودەدەن.

كۆمارییەكان لە نامەكەیاندا دەڵێن، بزوتنەوەی حەماس لەلایەن ئێرانەوە كۆمەك دەكرێت، بۆیە دەبێت ویلایەتە یەكگرتووەكان هاوبەشی نەكات لە دەوڵەمەندكردنی دوژمنانی ئیسرائیل.