سەردێر

كابوڵ، تەقینەوەیەك لەكاتى نوێژی هەینى 27 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-
بەرپرسانی ئەفغانی ئاماژە بە كوژرانی 12 كەس و برینداربوونی 15 كەسی تر دەكەن لە تەقینەوەیەكدا لە یەكێك لە مزگەوتەكانی شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان.

فردەوس فارامارز، وتەبێژی پۆلیسی كابول ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە تەقینەوەیەكدا لە یەكێك لە مزگەوتەكانی شارەكە و لەكاتی نوێژی هەینی، 12 كەس كوژران و 15ی تر برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی كابول دەڵێت، تەقینەوەكە لەكاتی گردبوونەوەی نوێژخوینان بوو بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی و لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕمەزاندا ڕوویدا، ئەمڕۆش بە دووەم ڕۆژی ئەو ئاگربەستە دادەنرێت كە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە ڕاگەیەندرا بۆ ڕاگرتنی شەڕوپێكدادانی نێوان چەكدارانی بزوتنەوەكە و حكومەتی ئەفغانى.