سەردێر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: دانوستانەكانی ڤییەننا لە كەشێكی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت

خەڵك

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە دانوستانەكانی ڤییەننا لە كەشێكی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت.

پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لەشاری برۆكسل، هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دانوستانەكانی ڤییەننا لەبارەی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران قورسە، بەڵام لە كەشێكی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختیشی كردەوە، پابەندبوونی تەواوی ئێران بەڕێككەوتنی ئەتۆمی تەنیا ڕێگاچارەیە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

هایكۆ ماس ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ژان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و جۆزیف بۆریل كۆمسیاری یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەكی و ئاسایش ڕاپۆرتێك پێشكەش دەكەن لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دانوستانەكانی ڤییەننا و تایبەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران.