سەردێر

باری نائاسایی لە 17 ویلایەتی ئەمریكا راگەیەندرا

هێرشی سایبیری كرایە سەر گەورەترین هێڵی گواستنەوەی سوتەمەنی

خەڵك-

باری نائاسایی لە 17 ویلایەتی ئەمریكا راگەیەندرا بە واشنتنی پایتەختیشەوە دوای ئەوەی گەورەترین بۆری سوتەمەنی رووبەڕووی هێرشی سایبیری بووەوە.

باری نائاسایی سەپێندرا بەسەر گواستنەوەی سوتەمەنی لە رێگای وشكانییەوە بۆ واشنتنی پایتەخت، لەگەڵ ویلایەتەكانی ڤێرجینیا، ماریلاند، دیلاوێر، ئەركنساس، فلۆریدا، جۆرجیا، لویزیانا، میسیسیبی ، نیوجێرسی نیویۆرك، كارۆلینای باكور، پێنسلڤانیا، كارۆلینای باشوور، تێنێسی، تێكساس و ئاباما.

ئەمە گەورەترین هێڵی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكانە لە بەنزینی ئۆتۆمبێل، بەنزینی فڕۆكە و گازوایل، پێویستییەكانی خۆرهەڵاتی ئەمریكا بە رێژەی 45% پڕ دەكاتەوە بە بڕی 2.5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

لە بارەی زیانەكانی ئەم هێرشە سایبیرییە هیچ بڵاونەكراوەتەوە و هیچ لایەكیش تۆمەتبار نەكراوە.