سەردێر

كۆرۆنا ڤاكسینەكانیش تێپەڕ دەكات

خەڵك-

ژمارەیەك كەس دوای وەرگرتنی ڤاكسین تووشی كۆرۆنا بوون، ئەمە سەرنجی پسۆڕانی راكیشاوە كە جۆرە گۆڕاوەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا توانی تێپەڕاندنی ڤاكسینەكانی هەیە.

جیجی جرونفال گەورە توێژەر لە نێوەندی جۆنز هۆبكنز بۆ ئاسایشی تەندروستی دەڵێت هیچ شتێك نییە بە پارێزگاری 100% هەیە لە جیهاندا.

دەشڵێت: دەكرێت جۆری گۆڕاوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەربكەون، ڤاكسینەكان تێپەڕ بكەن، بۆیە پێویستە لێكۆڵینەوە لە ئەم بابەتەدا بكرێـت.

لە نێوانی 95 ملیۆن كەس دا كە ڤاكسینیان وەرگرتووە لە كۆتایی نیساندا، نێوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان و چاودێری ئەمریكا 9245 توشبووی كۆرۆنای تۆماركردووە لە ئەو كەسانە.

بەپێی توێژینەوەیەك هەندێك كەس كاردانەوەیان بۆ ڤاكسین نییە، بۆیە دەكرێت ئەم كەسانە تووشی كۆرۆنا ببن ئەمانە پارێزراو نین.