سەردێر

وەزیری دارایی قەتەر لەسەر گەندەڵی دەستگیركرا

خەڵك-

دیوانی شازادەی قەتەڕ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند شازادەی قەتەڕ وەزیری دارایی وڵاتەكەی لەكارەكەی دوورخستۆتەوە.

لە بەیاننامەكەدا دەڵێت “دوورخستنەوەی عەلی شەریف عومادی وەزیری دارایی لە كارەكەی، ئەركی وەزارەتەكە ڕادەستی عەلی بن ئەحمەد كەواری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەكرێت، لەگەڵ ئەركەكانی خۆیدا كارەكانی وەزارەتی داراییش ڕادەپەڕێنێت.”

لە ماوەی ڕابردوودا دادوەری گشتی فەرمانی دەستبەسەراگرتنی عومادی دەركرد تاوەكو لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت لەسەر ” كۆمەڵێك تاوانی پەیوەست بە كاری گشتیەوە و ئەو كارانەی بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و سوودوەرگرتن لە پۆستەكەی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەوە.”