سەردێر

فەیسبوك بلۆكەكەی سەر ترەمپ لانابات

خەڵك-
ئەنجومەنی سەرپەرشتیاری فەیسبوك كە دەستەیەكی سەربەخۆیە و تا ئەندازەیەكی زۆر لە دادگای باڵا دەچێت ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكە دەتوانێت بەردەوام بێت لە بلۆككردن و قەدەغەكردنی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لەبەكارهێنانی سەكۆ ئەلەكترۆنییەكانی پاش ئەوەی بەهۆی هاندنی هێرشی سەر كۆنگرێسەوە بلۆككرا.

بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی سەرپەرشتیاری فەیسبوك، كە ئەمڕۆ 5ی ئایار دەریكرد، بلۆككردنەكە سەكۆی ئەنستاگرامیش دەگرێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، لەهەردوو تۆڕەكەدا نزیكەی 60 ملیۆن لایك و بینەری هەیە.

. بۆ مەبەستی بەرگرتن لە هاندانی توندوتیژی، ئەكاونتەكانی ترەمپ لە 7ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بلۆككران، ئەمەش دوای ڕۆژێك لە لەهەڵكوتانە سەر كۆنگرێس لەلایەن هەوادارانی كە پێیانوابوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساختەكاریی تێدا كراوە بۆ بەرژەوەندی دۆ بایدن سەرۆكی ئێستای ئەمریكا.