سەردێر

ڕۆژی جەژن دیاریكرا

خەڵك-
لەكاتێكدا زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەكان لەسەرلەئێوارەی 11ی ئایاری 2021 بەشوێن هیلالی جەژندا دەگەڕێن، ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی پێشبینییەكانی خۆی لەبارەی ڕژۆی جەژن لەو وڵاتانە، ڕادەگەیەنێت.

محەمەد شەوكەت عۆدە، بەڕێوەبەری سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند”سەبارەت بەو وڵاتانەی لە ڕۆژی 11ی ئایاردا بەشوێن هیلالدا دەگەڕێن، بینینی هیلال لەو ڕۆژەدا ئەستەم دەبێت، بەهۆی ئاوابوونی مانگ بەر لە خۆر و بەهۆی ڕوودانی بەراورد (لەدایكبوونی هیلال) لە پاش خۆرئاوابوون، لەو سۆنگەیەوە ئەو وڵاتانە مانگی ڕەمەزتان 30 ڕۆژ تەواودەكەن، ڕۆژی جەژنیش بەپێی ئەژمارە فەلەكییەكاتن، ڕۆژی 13ی ئایار دەبێت”.

ڕۆژنامەكان لە زاری بەرپرسانی سەنتەری فەلەكی نێودەوڵەتی بڵاویانكردەوە”ئەو وڵاتانەی لە چوار شەممە 14ی نیسانەوە دەستیان بە ڕۆژی مانگی ڕەمەزان كرد، ڕۆژی 12ی ئایار جەژن دەكەن، لەوانەش برۆنای و هیندستان و بەنگلادیش و پاكستان و ئێران و سوڵتاننشینی عوممان و ئاشنیشنی مەغریبی و زۆرێكی تر لە وڵاتە ئیسلامییەكانی ئەفریقا.