سەردێر

ئێران، زیاتر لە 20 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 732 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 391 كەسیش گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەدا دەدانرێت.

بە وتەی سادات لاری”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تا ئەمڕۆ دوو شەممە 3ی ئایاری 2021، دوو ملیۆن و 555هەزار و 587 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 72 هەزار و 875 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و ئەوانەش كە تائێستا نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، گەیشتوونەتە دوو ملیۆن و 4 هەزار و 949 كەس.