سەردێر

پێوەندییەكانی چین و ئەمریكا ئاڵۆزتر دەبن

خەڵك-

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنیۆ بلینكن رایگەیاند چین مامەڵەكانی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زۆر خراپ بووە، لە نێوخۆدا سەركوتكارە و لە دەرەوەی دووژمنكارە، ئەمە ڕاستییە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كەناڵی سی بی ئێس لە وەڵامی پرسیاری بردنی سەدان ملیار دۆلار و نهێنییە بازرگانییەكان و خاوەندارێتی بیرۆكەكان رایگەیاند، مەترسی هەیە دەربارەی خاوەندارێتی بیرۆكەكان.

مانگی رابردوو بلینكن رایگەیاند نیگەرانن لە رێوشوێنە دوژمنكارییەكانی چین دژی تایوان، ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئەمریكا پابەندە بە پێوەندییەكانی لەگەڵ تایوان بەپێی یاسا لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی لە خۆرئاوای زەریای هیندی.

تایوان ماوەی رابردوو چەندین جار سكاڵای كردووە لەسەر سنووربەزاندنی فڕۆكە جەنگییەكانی چین كە چین دەڵێت تایوان ناوچەی ئێمەیە.