سەردێر

وڵاتێكی عەرەبی نوێژی جەژنی قەدەغەكرد

خەڵك

سوڵتاننشینی عومان وەك یەكەمین وڵاتی عەرەبی، بڕیاریدا نوێژی جەژن لە مزگەوتەكان قەدەغە بكات و لەڕۆژانی جەژنیشدا ڕێگە بە هیچ گردبوونەوە و سەردانیكردنی شوێنە گشتییەكان نەدات.

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سوڵتاننشینی عومان، بڕیاریدا لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەكان قەدەغە بكات.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عومان بڵاویكردەوە، جگە لە قەدەغەكردنی ئەنجامدانی نوێژی جەژن، بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی هەموو جۆرە گردبوونەوەیەكی هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و ڕێگریكردن لە چوونیان بۆ شوێنە گشتییەكانی وەك پارك و كەناراوەكان.

جێی ئاماژەیە، سوڵتاننشینی عومان لەسەرەتای مانگی ڕەمەزاندا، بڕیاریدا نوێژی تەراویح لە مزگەوتەكان نەكرێت و هەركەسێكیش سەرپێچی لە بڕیارەكە بكات، بە توندترین شێوە سزا بدرێت.