سەردێر

ئامارە راستییەكانی كۆرۆنا لە هیندستان ئاشكرا بوون

لە هیندستان رۆژانە 3 ملیۆن توشبوو و 30 هەزار مردووی كۆرۆنا هەیە

خەڵك-

پسپۆڕانی تەندروستی هیندستان ئاشكرای دەكەن ژمارەی راستی تووشبوان و مردووانی كۆرۆنا لە هیندستان 10 هێندەی ئەو ژمارە و ئامارانەیە كە رادەگەیەنرێـت.

بەپێی دواین ئامار لە هیند لە رۆژێكدا 392488 كەس تووشبوون و 3689 كەسیش مردوون، بەڵام ژمارەكە دە هێندە زیاترە، سەرچاوەكان دەڵێن ئاماری رۆژانە 3 ملیۆن كەسی توشبووە.

بەپێی ئەم داتایانە بێت رۆژانە لە هیندستان 30 هەزار كەس دەمرن بە كۆرۆنا لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا، لەگەڵ دروستبوونی پەشێوی و نەتوانین بە گەیشتن بە ژمارە راستییەكان.

لە هیندستان كارەساتی مرۆیی دروست بووە، نەخۆشخانەكان پڕ بوون، نەخۆش لەسەر جادە و كۆڵانان كەوتوون، لەنێو ئۆتۆمبێدا خەوێنراون، ئۆكسجینیان بۆ دانراوە، ئۆكسجینیش بە ئاسانی دەست ناكەوێت، لە دەوڵەتانەوە بە فڕۆكە ئۆكسجین و هاوكاری دیكەی پزیشكی رەوانە دەكرێت.

هاوكات شوێنی مردوو سووتاندن نەماوە، لە هەموو شوێنێك دووكەڵی مردوو سوتاندن بەرز بووەتەوە، ئۆتۆمبێلێك 22 تەرمی تێدایە، چاوەڕێی شوێنێك دەكات بۆ سووتاندنی ئەو تەرمانە.