سەردێر

عیراقچی: لەگەڵ واشنتۆن لێكتێگەیشتنمان هەیە بۆ ھەڵگرتنی سزاكان

خەڵك

سەرۆكی شاندی دانوستكاری ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ڤیەننا لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن بۆ ھەڵگرتنی سزاكانی سەر تاران.

عەباس عیراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆكی شاندی ئێران لە كۆبوونەوەی ڤیەننا ڕایگەیاند، لە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن بۆ ھەڵگرتنی سزاكان لەسەر تاران، بە تایبەت سزای سەر كەرتی نەوت و بانك و دەركردنی كۆمپانیاكان لە لیستی ڕەش.

عەباس عیراقچی وتیشی، لەگەڵ واشنتۆن گفتوگۆیان لە سەر خاڵە ناكۆكەكانی نێوانیان كردووە لەبارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی.