سەردێر

ئیسرائیل: ئەمریكا سزاكانی سەر ئێران هەڵدەگرێت

خەڵك

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن ئاشكرایدەكات، سەرباری بوونی چەند كێشەیەك بەڵام دڵنیان لەوەی لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەمریكا بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەگەڕێتەوە و سزاكانیشی لەسەر ئەو وڵاتە هەڵدەگرێت.

گیلعاد ئەردان باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، هەرچەند ئێران و ئەمریكا لە دانوستانە ناڕاستەوخۆكانیان لە ڤیەننا بۆ بەگەڕخستنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی هەندێك كێشە و ئاستەنگیان لەبەردەمدا ماوە، بەڵام دڵنیابوونەوە كە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەوەی تەلەئبیب لێی نیگەرانە ڕوودەدات.

باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن وتیشی، دواجار ئەمریكا بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەگەڕێتەوە و سزاكانی لەسەر ئێران هەڵدەگرێت.

گیلعاد ئەردان باسی لەوەشكرد، ئیسرائیل بە فەرمی بە ئەمریكای ڕاگەیاندووە، كە گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 هەڵەیەكی گەورەیە.