سەردێر

بایدن: پێگەی سەربازیی خۆمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەهێز دەكەین

خەڵك

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پێگەی سەربازیی خۆمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەهێز دەكەین.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە میانی پێشكەشكردنی یەكەم وتاری بۆ كۆنگرێسی وڵاتەكەی ڕایگەیاند: لە ڕۆژهەڵات و لە ڕۆژئاوا درێژە بەمانەوەی بوونی ئەمریكا لەڕووی سەربازییەوە دەدەن و بەهێزی دەكەن.

سەرۆكی ئەمریكا ڕوونیشی كردەوە: بەسەرۆكی چینی ڕاگەیاندووە لە هەردوو زەریای هێمن و زەریای هیندی پێگەی خۆیان بەهێزدەكەن و دەمێننەوە، لە ئەوروپاش لەگەڵ ناتۆ كاردەكەن.

بایدن ئەوەشی خستەڕوو: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی بۆ پرسی ئێران و لە ئاسیاش بۆ پرسی كۆریای باكوور لەگەڵ هاوپەیمانەكانیان پێكەوە كار دەكەن بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسانەدا.

لەبارەی ڕوسیاشەوە سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد: پەیوەندی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا هەیە و پێیڕاگەیاندووە كە ئەمریكا بەدوای كێشە و ململانێدا ناگەڕێت، بەڵام جوڵە و ڕەفتارەكانی ڕوسیا دەرئەنجامی دەبێت و قبوڵكراو نین.